سەرجەم رۆژنامەکانی ئێران داخران

١٣٩١/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٣ - ١٠:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٨٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سەرجەم رۆژنامەکانی ئێران داخرانئاژانسی کوردپا: لە بەرەبەری ساڵی نوێ و جەژنی نەورۆزدا زۆربەی بڵاڤۆک و رۆژنامەکانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە دوایین ژومارەی ئەمساڵی خۆیان بڵاو کردەوە و هەتا دوا پشووی نەورۆز دادەخرێن.

هەواڵدەریی فارس بڵاوی کردەوە، بەم پێیە ژومارەکانی داهاتووی رۆژنامەکانی ئێران پاش پشووی نەورۆزی چاپ و بڵاو دەبنەوە و لە ماوەی پشووی سەری ساڵدا بۆ ماوەی نزیک بە ٢٠ رۆژ دادەخرێن.

یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی جیهانی ئابووری رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ٩٢، رۆژنامەی ئافتاب یەزد، رۆژنامەی ئێعتماد، رۆژنامەی تەفاهوم، رۆژنامەی سیاسەت، رۆژنامەی جەوان، رۆژنامەی رێسالەت ١٤ی خاکەلێوە چاپ و بڵاو دەبنەوە.

لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ رۆژنامەی غەرب بەهۆی بڵاو کردنەوەی کاریکاتۆرێکی ئەحمەدی نژاد، بە بڕیاری وەزارەتی فەهەنگ و ئیرشاد پێش بە وەشانی گیرا و دواتریش سەرنووسەر و ٣ کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەو رۆژنامەیە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا