٤ کرێکاری ئیسفەهانی بەهۆی رووداوی کار لە سلێمانی بوونە قوربانی

١٣٩١/١٢/٢٧ - ١٧-٠٣-٢٠١٣ - ١٥:٠٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٩٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٤ کرێکاری ئیسفەهانی بەهۆی رووداوی کار لە سلێمانی بوونە قوربانیئاژانسی کوردپا: ٤ کرێکاری خەڵکی ئوستانی ئیسفەهان تووشی رووداوی کار بوون و لە ئەنجامدا کەسێکیان گیانی لەدەست دا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی رەشەممە هاووڵاتییەکی بەڕەگەز تورک بەناوی "عەلی رەزایی" (فروزەندە) تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی شاری ئیسفەهان بەهۆی رووداوی کارەوە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست داوە و ٣ کرێکاری دیکەش بەتوندی بریندار بوون.

11583.jpg
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سلێمانییەوە رایگەیاند: ئەو ٣ کرێکارە لە شیرکەتی "ئازادی" کاریان کردووە و رووداوەکەش لە پرۆژەیەکی شیرکەتی تەلەفۆنیی "ئاسیا سێڵ" لە نزیک گەڕەکی "راپەڕین" لە شاری سلێمانی هاتوەتە ئاراوە.

لەلایەکی دیکەوە ٣ رۆژ پێش ئێستا شۆفیری ماشێنێکی نەوت هەڵگر بەناوی "مەنوچێهر لوتفی" لە نزیک شارۆچکەی "پێنجوێن"ی هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوی گازگرتووییەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە بەرەگەز تورک و خەڵکی یەکێک لە شارەکانی ئوستانی "ئازەربایجانی رۆژئاوا"ی وڵاتی ئێران بووە کە لە نێو ماشێنەکەی خۆیدا تووشی رووداوی گاز گرتوویی هاتبوو و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا