نێو شاری سنە بووەتە پادگانی نیزامی

١٣٩١/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٣ - ١٠:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٦٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نێو شاری سنە بووەتە پادگانی نیزامیئاژانسی کوردپا: ماوەی چەند رۆژە هێزێکی زۆری نیزامی و ئەمنیەتی لە زۆربەی شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری سنە جێگیر کراون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە نیزامی و لیباس شەخسییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نێو شاری سنە لەگەڵ هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک کە زیاتر لە ٣ کەس بێت دژایەتی و بڵاوەیان پێ دەکەن.

هەواڵنێری کوردپا لە شارە سنەوە لەو پەیوەندییەدا رایگەیاند: ئەو کەسانەی کە کەلوپەلی تایبەت بە ئاوری چوارشەممە سووری دەفرۆشن، دەستبەسەر و رادەستی هێزە ئەمنیەتییەکانیان دەکرێن.

بوونی ئەو رێژەیە لە هێزە نیزامییەکان بۆتە جێی ترس و دڵەراوکێی هاووڵاتییان و ئەم دۆخە لەبەرەبەری جێژنی نەورۆزدا چەندین بەرابەر هاووڵاتییانی تووشی کێشە و گرفت کردووەتەوە.

هەموو ساڵێک لە بەرەبەری نەورۆزدا رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا کۆتایی پشووی نەورۆزی لە زینداندا دەمێننەوە و تەنانەت بە دانانی بارمتەش ئازاد ناکرێن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، نێو شاری سنە بە هێزە حکوومەتییەکان و یەگانی تایبەت میلیتاریزە کراوە و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی هاووڵاتییان کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا