بەردەوامیی زەختی هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆسەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی کورد

١٣٩١/١٢/٢٢ - ١٢-٠٣-٢٠١٣ - ١٧:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەردەوامیی زەختی هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆسەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی کوردئاژانسی کوردپا: بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بەرەوڕووی هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بوونەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێ‌شەممە هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ چەندەمین جار هێرشیان کردۆتە سەر بنەماڵەی "ناجی پەیغامی" چالاکی سیاسیی دانیشتووی دەرەوەی وڵات و هەڕەشەی دەستبەسەری و زیندانی کردنیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە.

حوسێن پەیغامی باوکی ئەو چالاکە سیاسییە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بانگهێشت و لەمەڕ چالاکیی کوڕەکەی لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کراوە.

ناجی پەیغامی پێشتر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، ماوەی ١ ساڵ لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا بوو و پاش ئازاد بوون بەهۆی گوشاری هێزە ئەمنیەکانەوە بەناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا