٨ کەسی دیکە لە شاری پاوە دەستبەسەر کران

١٣٩١/١٢/٢١ - ١١-٠٣-٢٠١٣ - ١٧:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٨ کەسی دیکە لە شاری پاوە دەستبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کۆمەڵێکی دیکە لە هاووڵاتییانی شاری "پاوە"یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ٨ هاووڵاتیی کورد کە شوناسی کەسێکیان بەناوی "گۆران بەهرامی" ئاشکرا بووە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندووە کە ئەو هاووڵاتییانە بۆ زیندانی "دیزڵ ئاباد"ی شاری کرماشان راگوێزراون.

هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو کەسانە و هەروەها شوناسی ئەو ٧ کەسەی دیکە نەزانراوە.

بەهۆی ئەمنیەتی بوونی دۆخی شاری پاوە و هەڕەشەی هێزە ئەمنیەکان لە بنەماڵەی ئەو گیراوانە، دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان بەشێوەی پێویست دەنگدانەوەی میدیایی نابێت.

لەماوەی ٢ حەفتەی رابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا