چالاکێکی دیکەی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کرا

١٣٩١/١٢/٢١ - ١١-٠٣-٢٠١٣ - ١٠:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٩٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی دیکەی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کرائاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورددا، چالاکێکی دیکەی کرێکارییان لە شاری سنە دەستبەسەر کرد.

رۆژی یەکشەممە رێكەوتی ٢٠ی رەشەممە هاووڵاتییەک بەناوی "شەریف ساعدپەنا" یەکێک لە چالاکانی کرێکاری و ئەندامی یەکییەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

ماڵپەڕی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران بڵاوی کردەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان وێڕای پشکنینی ماڵی ئەو چالاکە کرێکارییە، دەستیان بەسەر کەیسی کۆمپیوتێری ناوبراویشدا گرتووە.

11488.jpg
شەریف ساعدپەنا
ئەو چالاکە کرێکارییە لە رێکەتی ١٥ی بەفرانباری ساڵی رابردووشدا هاوڕێ لەگەڵ "موزەفەر ساڵح نیا" یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاریی شاری سنە دەستبەسەر کرابوو.

هەروەها چەند رۆژ پێش ئیستا ٥ کەس لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراندنی رێکخراوە کرێکارییەکان بەناوەکانی "وەفا قادری، سەید خالید حوسێنی، بێهزاد فەرەجوڵاهی، عەلی ئازادی و حامید مەحموود نژاد" لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا