چالاکێکی خوێندکاری لە مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

١٣٩١/١٢/٢٠ - ١٠-٠٣-٢٠١٣ - ١٨:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٢١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی خوێندکاری لە مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرائاژانسی کوردپا: یەکێک لە چالاکانی پێشووی خوێندکاریی شاری مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە "عوبەید زارعی"یان راگەیاندووە کە خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بناسێنێت.

ئەو چالاکە خوێندکارییە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دوایین جار رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ هاوڕێ لەگەڵ "عەلی تاسە" دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢ مانگ لە دەستبەسەری دابوو و دواتر بە دانانی بارمتەی ١٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

11484.jpg
ئازەر تاهیرئابادی و عوبەید زارعی
لەلایەکی دیکەوە چەند رۆژ پێش ئیستا "ئازەر تاهیرئابادی" رۆژنامەنووس هاوکاری حەفتەنامەی "غەرب" و ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، لەلایەن دەفتەری پەیگیریی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری تارانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.

ئەو چالاکە فەرهەنگییەی خەڵکی شاری "کەنگاوەر"ی سەربە ئوستانی کرماشان و بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها نووسینی وتار بۆ رۆژنامە و ماڵپەڕەکان، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هۆشداری پێدرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا