لە هەر کاتژمێرێکدا ١٦ حاڵەتی تەڵاق لە ئێران تۆمار دەکرێت

١٣٩١/١٢/٢٠ - ١٠-٠٣-٢٠١٣ - ١٧:١٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧١٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە هەر کاتژمێرێکدا ١٦ حاڵەتی تەڵاق لە ئێران تۆمار دەکرێتئاژانسی کوردپا: لە هەر کاتژمێرێکدا ١٦ ژن و مێردی ئێرانی لە یەک جیا دەبنەوە و کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماری چوونەسەرێی تەڵاقیان لەو وڵاتە بە "بوومەلەرزەی شاراوە" وەسف کردووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە نێوان ساڵانی ٨٣ هەتا ٩٠ی هەتاوی، سەرجەم ٨٦٨ هەزار و ٣١٢ حاڵەتی تەلاق لە وڵاتی ئێران تۆمار کراوە.

هەواڵدەریی مێهر لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، رۆژانە زیاتر لە ٣٨٠ ژن و مێرد لە وڵاتی ئێران بەهۆی کێشەی جنسی و گرانی و هەڵاوسانی ئابووری لێک جیا دەبنەوە.

کارناسێکی خەسارناسیی کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە، نزیک بە ٨٥%ی ژن و مێردەکان لە ٥ ساڵی یەکەمی ژیانی هاوبەشیاندا لەگەڵ دیاردەی تەڵاق بەرەوڕوو دەبنەوە و تەنانەت بوونی منداڵیش نەیتوانیوە گارانتیی بەردەوامبوونی ژیانی هاوبەشی ژن و مێردەکان بێت.

لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٧٠ هەزار و ٨٤١ حاڵەتی تەڵاق لە وڵاتی ئێران تۆمار کراوە، کە بەم پێیە رێژەی تەڵاق بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٦% چوونە سەرێی بەخۆیەوە بینیوە.

ماوەیەک پێش ئیستا لێژنەی تایبەت بە کاروباری بنەماڵە بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ١١ مانگی رابردوودا ٣ هەزار و ٢١٠ حاڵەتی تەڵاق لە ئوستانی کوردستان تۆمار کراوە کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو ٨% رووی لە زیادبوون کردووە.

"ئەمیر جەوان کیا" بەرپرسی ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسیەتیی ئوستانی کوردستان رایگەیاندبوو، رێژەی ئەو سکاڵایانەی کەلە دادگاکان لەسەر تەڵاق تۆمار کراون، "٦٠% لەلایەن ژنان، ٣٠% پیاوان و ١٠% "یش بە شێوەی دڵخواز بوون.

کێشەی ئابووری، بێکاری، کێشەی شوێنی نیشتەجێ ‌بوون و لاوازی، یان نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی کە زۆرجار خۆکوشتنی پیاوان و ژنانیشی بەدواوە بووە، لە هۆکارەکانی چوونەسەرێی رێژەی تەڵاق لە ئوستانی کوردستان دێنە ئەژمار.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا