لە سەوڵاوا هاووڵاتییەک بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا

١٣٩١/١٢/٢٠ - ١٠-٠٣-٢٠١٣ - ١٢:٢٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە سەوڵاوا هاووڵاتییەک بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەک لە شاری سەوڵاوا بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکییەوە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٨ی رەشەممە هاووڵاتییەک بەناوی "فەتاح" بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکی و کادری شارەزا و پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی شاری سەوڵاوا ژیانی خۆی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی "گۆشخانی"ی سەربە شاری سەوڵاوا بووە کە بەهۆی تەنگە نەفەسی و نەبوونی کەپسوولی "ئۆکسیژن" لە ناوەندی دەرمانیی شاری سەوڵاوا گیانی لەدەست داوە.

پێشتریش مامۆستایەکی قوتابخانەکانی شاری نەوسوود بەهۆی نەبوونی دەوا و دەرمان و ئیمکاناتی سەرەتایی پزیشکی لە ناوەندی دەرمانیی بەخشی نەوسوود، گیانی لە دەست دابوو.

"ئومید کەریمیان" نوێنەری خەڵکی شاری سەولاوا و مەریوان لە مەجلیسی ئێران رایگەیاندبوو: کە ناوەندی دەرمانیی شاری سەوڵاوا لە زۆربەی ئیمکاناتی تەندروستی و دەرمانی بێبەرییە وهەموو رۆژێک هاووڵاتییان بەرەوڕووی کێشە و گرفت دەبنەوە.

شاری سەوڵاوا ٨٢ گوند و زیاتر لە ٦٥ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و زۆربەی گوندەکانی ئەو شارە لە ئیمکاناتی پزیشکی و دەوا و دەرمان بێبەرین و هیچ چەشنە ئاوڕێکیان لەلایەن وەزارەتی بێهداشتەوە لێ نادرێتەوە.


ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە نەخۆشە تایبەتییەکان و ژنانی ٢ گیان لە ئێران، بەهۆی نابەرپرسیارەتیی ناوەندە پزیشکییەکان و کەمیی دەوا و دەرمان بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە و گیانیان لەدەست ئەدەن، کە ئەو مەسەلەیە لە ناوچە پەراوێز خراوەکاندا چەندین بەرابەر زیاترە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا