٥ هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شاری پاوە دەستبەسەر کران

١٣٩١/١٢/٢٠ - ١٠-٠٣-٢٠١٣ - ١٠:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٧٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٥ هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شاری پاوە دەستبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٥ هاووڵاتییان لە شاری پاوە و لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ی رەشەممە ٥ هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی جەهانبەخش ئەحمەدی، محەممەد نیگاری، موعتەسەم شافێعی، قانع حاتەمی و بابک عەباسی لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری پاوە دەستبەسەر کران.

11473.jpg

هێزە ئیتلاعاتییەکان جگە لە دەستبەسەر کردن، دەستیان بەسەر کۆمپیوتێر و کۆمەڵیک کەرسەی شەخسیی ئەو هاووڵاتیانەشدا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی ئەو هاووڵاتیە کوردانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.


11472.jpg

هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا بەختیار و فەردین رەسووڵی، یاسرکاکایی، موختار ئەحمەدی، کەیهان عەزیزی و داود غەفاری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری پاوە دەستبەسەر کران.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرجەم ١٢ هاووڵاتیی کورد لە شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون کە هەندێک لەو کەسانە چالاکی فەرهەنگیی ئەو شارە بوون.

دەگوترێت ئەو چالاکە فەرهەنگیانە بەهۆی پەرچەکردار بەبێ حورمەتییەکانی مەلا "قادر قادری" ئیمام جومعە و نوێنەری وەلی فەقێ لە شاری دەستبەسەر کرابوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا