مەسعوود کوردپوور دەستبەسەر کرا

١٣٩١/١٢/١٩ - ٠٩-٠٣-٢٠١٣ - ٢١:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٧٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مەسعوود کوردپوور دەستبەسەر کرائاژانسی کوردپا: سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١٩ی رەشەممە مەسعوود کوردپوور لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر کرا.

"کەماڵ حوسێنی" هاوکاری ئاژانسی موکریان و چالاکی مافی مرۆڤ لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا وێڕای پژڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، بە ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هاوڕێ لەگەڵ مەسعوود کوردپوور بەمەبەستی بەداواداچوونی پەروەندی خوسرەو کوردپوور سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری "مەهاباد"مان کرد، بەڵام هێزە ئیتلاعاتییەکان "مەسعوود کوردپوور"یان دەستبەسەر کرد.

ئەو رۆژنامەنووسە راشیگەیاند: کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ مەسعوود کوردپوور لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی راگیرانی لەبەر دەستدا نییە.

پێشتریش مەسعوود کوردپوور رێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٨٧ لەلایەن هێزە ئیتلاعتیەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهابادەوە حوکمی ١ ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی شاری "تیکاب"ی بۆ بڕایەوە.

رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەممەی ئەمساڵ خوسرەو کوردپوور بەرپرسی ئاژانسی خەبەریی موکریان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر کرا و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە مەڕ چارەنووس و شوێنی راگیرانی لەبەر دەستدا نیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا