٣ هاووڵاتیی دیکە لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کران

١٣٩١/١٢/١٩ - ٠٩-٠٣-٢٠١٣ - ١٩:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦١٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٣ هاووڵاتیی دیکە لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە شاری نەغەدە، ٣ هاووڵاتیی دیکە لەو شارە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا ٢ هاووڵاتی بەناوەکانی "محەممەد سوهرابی" کوڕی جەمیل تەمەن ٢٥ ساڵ و "ناسر نێعمەت‌خا" تەمەن ٢٩ ساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو ٢ هاووڵاتییە لە دووکانی نەجاڕیی خۆیان سەرقاڵی کار کردن بوون کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانەوە دەستبەسەر کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی ئەو ٢ هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

لەلایەکی دیکەوە و بەپێی هەواڵی گەیشتوو، "یۆسف حاجی خۆش" خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنیکی نادیاریان راگواستووە.

هەروەها لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیک بە ٣٠ کەس لە رۆژنامەنووسان، چالاکانی فەرهەنگی و هاووڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ناوی کۆمەڵێک لەو دەستبەسەر کراوانە (خوسرەو كوردپور، كەیهان عەزیزی‌، داود غەففاری، وەفا قادری، خالید حوسێنی، بێهزاد فەرەجولڵاهی، حامید، قاسم ئه‌حمه‌دی‌، ره‌سول خزر مروه‌ت، فه‌رزاد سامانی‌، فارۆق سامانی‌‌، مەنوچیهر پوردیل، موختار ئەحمەدی‌، بەختیار و فەردین رەسولی ‌و یاسر كاكایی، کەیوان شێخی، کامڕان عوسمانی، شەهاب ئەحمەدی ئازەر ناسراو بە "مەمێندی"، قادر داستان و رەحیم فتوحی) راگەیەندراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا