کچێک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩١/١٢/١٩ - ٠٩-٠٣-٢٠١٣ - ١٧:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٨٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کچێک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنائاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری سەردەشت دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی رەشەممە کچێک بەناوی "پەروین رەسووڵزادە" و دانێشتووی گەڕەکی "شیوە برایمە"ی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکار، یان چۆنیەتیی خۆکوشتنی "پەروین" کچی "رەسوڵ" رانەگەیەندراوە.

هەروەها رۆژی هەینی رێکەوتی ١٨ی رەشەممە ژنێک بەناوی "زەعفەران محەممەدی" لە ناوچەی "سەوڵاوا"، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بەدەستی باوکی خۆی گیانی لێ ئەستندرا.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای وەرزی زستانەوە هەتا ئێستا ١٥ حاڵەتی خۆکوژی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران تۆمار کراوە کەلە کۆی ئەو رێژەیە ٩ حاڵەتیان لە رێگەی خۆسووتاندنەوە بووە.

ئەو ئامارە بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا