٤ هاووڵاتیی کورد لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کران + ناسنامە

١٣٩١/١٢/١٩ - ٠٩-٠٣-٢٠١٣ - ١١:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٨٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٤ هاووڵاتیی کورد لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کران + ناسنامەئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، چەندین هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شارەکانی نەغەدە بە هۆی ناڕوون دەستبەسەر و رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون.


11461.jpg
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کامران عوسمانی" و "شەهاب ئەحمەدی ئازەر" خەڵکی شاری نەغەدە لە ماڵی خۆیاندا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.


11462.jpg

هاوکات ٢ کەسی دیکە بەناوەکانی "قادر داستان" خەڵکی گوندی "خەڵیفەلیان"ی نەغەدە، "رەحیم فتووحی" خەڵکی گوندی "کۆنەقەڵا" لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە لەمەڕ چارەنووسی رۆڵەکانیان، هیچ زانیارییەکیان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە پێ رانەگەیەندراوە.

هەروەها رۆژی ١٦ی رەشەممە هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پاوە ٧ هاووڵاتییان بەناوەکانی کەیهان عەزیزی و داود غەفاری دوو چالاکی فەرهەنگی _ ئەدەبیی شاری پاوە، و هاوکات ٤ هاووڵاتیی دیکە " بەناوەکانی "فەردین و بەختیار رەسووڵی" خەڵکی شاری پاوە و "موختار و سەتار ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "خانەگا" و "یاسر کاکایی" خەڵکی گوندی "شمشێر"ی سەر بەو شارە بەهۆیەکی نادیار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون.

لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ١٧ی رەشەممە خوسرەو کوردپوور رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ و هەروەها قاسم ئەحمەدی سەرنووسەری پیشووی وەرزنامەی "رۆژەڤ"یش لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا