هاووڵاتییەکی کورد لە شاری پاوە دەستبەسەر کرا

١٣٩١/١٢/١٨ - ٠٨-٠٣-٢٠١٣ - ١١:٤٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٦٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری پاوە دەستبەسەر کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی هەورامان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەممە هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "یاسر کاکایی" کوڕی یەعقووب و خەڵکی گوندی "شمشێر" لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار راگوێزرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان وێڕای پشکنینی ماڵی یاسر کاکایی، دەستیان بەسەر کۆمپیوتێر، کتێب و کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسیی ناوبراویشدا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

لەلایەکی دیکەوە، رێکەوتی ١٦ی رەشەممە دوو چالاکی فەرهەنگی ــ ئەدەبی لە شاری پاوە پەرچەکردار بە بێ‌حورمەتییەکانی مەلاقادر قادری ئیمام جومعەی پاوە بە چالاکانی فەرهەنگی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.

هەروەها لەو رۆژەدا ٣ هاووڵاتیی دیکە " بەناوەکانی بەختیار رەسووڵی خەڵکی شاری پاوە و موختار ئەحمەدی و سەتار ئەحمەدی خەڵکی گوندی "خانەگای سەربەو شارە بەهۆیەکی نادیار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا