بەرپرسی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان دەستبەسەر کرا

١٣٩١/١٢/١٧ - ٠٧-٠٣-٢٠١٣ - ١٧:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٥٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرپرسی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان دەستبەسەر کرائاژانسی کوردپا: خوسرەو کوردپوور بەرپرسی ئاژانسی خەبەریی موکریان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا.

مەسعوود کوردپوور برای خوسرەو کوردپوور وێڕای پژڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند: کە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەممە هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهاباد وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتیان راگواستووە.

11450.jpg
مەسعوود کوردپوور ئەوەشی خستەڕوو کە خوسرەوی برای وێدەچێ بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری مافی مرۆڤدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابێت.

پێشتریش خوسرەو کوردپوور لە ساڵی ١٣٨٠ی هەتاوی بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری مافی مرۆڤدا لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

خوسرەو کووردپوور رۆژنامەنووس و بەرپرسی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، ماوەی زیاتر لە ١٢ ساڵە لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە بواری مافی مرۆڤدا چالاکی دەکات.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا