یەكەمین کۆنفرانسی ئەردەڵانی ناسی لە سنە دەستی پێكرد

- ٢٣-١١-٢٠١١ - ١٢:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٤٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

یەكەمین کۆنفرانسی ئەردەڵانی ناسی لە سنە دەستی پێكردكوردپا: یەكەمین کۆنفرانسی ئەردەڵان ناسی كە تایبەتە بە تاوتوێی رەوتی مێژوویی میرنشینی ئەردەڵان و پیوەندیی لەگەڵ مێرنشیەكانی دیكە لە شاری سنە دەستی پێكرد.

دەبیری زانستیی کۆنفرانسی ئەردەڵان ناسی رایگەیاندووە، كە کۆنفرانسی ئەردەڵان ناسی كە دوو رۆژ دەخایەنێت لەلایەن "ناوەندی لێكۆلینەوەی زمان و ئەدبی كوردی و ناوەندی كوردستان ناسی"ی زانستگای كوردستان و بە هاوكاریی چەندین ئۆرگانی دیكەی حكوومەتی لە سنە و لە ئاستێكی بەرفراواندا بەڕێوە دەچێت.

دوکتۆر نەجمەدین جەباری لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی كوردپرێس وتوویەتی: سەرجەم 96 بابەت گەیشتونەتە دەبیرخانەی کۆنفرانس و پاش تاوتوێ‌و هەڵسەنگاندن 23 بابەت هەڵبژێردراون و لەو كۆڕەكەدا دەخوێنرێنەوە و لە ئەنجامدا سەرجەم بابەتەكان لە دوتوێی كتێبێكدا چاپ و بڵاو دەكرێنەوە.

حەوت بابەت لە هەرێمی كوردستان و لە شارەكانی هەوڵیر، سلێمانی و دهۆك رەوانەی کۆنفرانسی ئەردەڵان ناسی كراون كە 5 بابەتیان دەخوێنرێنەوە و هەروەها بابەتەكانی دیكە لە شارەكانی: تاران، ئیسفەهان، تەورێز، كرماشان، ئیلام، ورمێ‌، بۆكان، سەقز، بانە و سنەوە گەیشتونەتە دەبیرخانەی کۆنفرانس.

جەباری راشیگەیاندوو، لە کۆنفرانسی ئەردەڵان ناسیدا لەمەڕ سەرهەڵدان و تاوتوێی رەوتی مێژوویی ئەردەڵان و هەڵكردن و پێوەندیی لەگەڵ ئیلخانەكان، تەیمووییەكان، سەفەوییەكان، زەندیە، ئەفشاری، قاجاڕی، عوسمانی و هەروەها پێوەندیی لەگەڵ میرنشینی بابان و هەروەها هۆز و خێلەكانی دەورووبەر و چەند لایەنێكی دینی، كۆمەڵایەتی فەرهەنگی و بەتایبەت زمانی ئەدەبی فۆلكلۆریی سەردەمی دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵان دەخرێنە بەرباس و لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا