یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی وەرزشیی "بەهێز" لە پاریزگای كوردستان، بڵاو كرایەوە

- ٢٢-١١-٢٠١١ - ١٢:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٠٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی وەرزشیی كوردپا: یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی پسپۆڕیی وەرزشیی لە پارێزگای كوردستان بەناوی "بەهێز" لەو پاریزگایە چاپ و بڵاو كرایەوە.


یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی وەرزشیی بەهێز بە خاوەن ئیمتیازی و بەرپرسایەتیی "میهرداد حەقگوو" و سەرنووسەریی "ئەفشین خۆشگوار" چاپ و بڵاو كرایەوە.

هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردۆتەوە، بڵاڤۆكی بەهێز كە وەك یەكەم بڵاو كراوەی پسپۆڕیی بواری وەرزش لە پارێزگای كوردستان مۆڵەتی وەرگرتووە، بە شێوەی دوو حەفتەنامە و لە هەشت لاپەڕەی رەنگیدا چاپ بووە كە بەرێوەبەریی ئەم بڵاڤۆكە لە ئەستۆی "ساڵح رەفێعی"یە.

ئەم بڵاڤۆكە بە زمانی فارسی و لە پارێزگای كوردستان چاپ و بڵاو دەبێتەوە و هەوڵ دەدات ئاوڕ لە پرسە وەرزشییەكانی ئەم پارێزگایە بداتەوە و سەرنووسەری بەهێز لە یەكەم ژمارەدا داوای لە چالاكانی بواری وەرزش كردووە كە یارمەتیی ئەم دوو حەفتەنامە وەرزشیە بدەن.

لە سەرەتای ساڵی 1390دا لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێرانەوە مۆڵەتی 10 بڵاڤۆكی كوردی و فارسیی بۆ پارێزگای كوردستان راگەیاند كەلە حەفتەی رابردوودا یەک لەو فڵاڤۆکانە واتە دوو حەفتەنامەی كوردی – فارسیی "ئاوای ماد" لە شاری سنە دەستی بە وەشان كرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو