مۆڵەتی پیشانگای هونەریی هادی زیائەدینی هونەرمەندی كورد هەڵوەشایەوە

- ٢١-١١-٢٠١١ - ٠٩:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٦٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مۆڵەتی پیشانگای هونەریی هادی زیائەدینی هونەرمەندی كورد هەڵوەشایەوەكوردپا: پیشانگای بەرهەمە هونەرییەكانی هادی زیائەدینی هونەرمەندی بە توانای كورد كە بڕیار بوو رۆژانی یەكشەممە و دووشه ممه لە زانستگای ورمێ‌بەڕێوە بچێت، لەلایەن بەرپرسانی ئەو زانستگایەوە هەڵوەشایەوە.

پیشانگای هونەریی هادی زیائەدینی كە پێکهاتبوو لە وێنەی کارە هونەرییەکانی" پەیكەر، نیگاركێشی و تەڕاحی" و بڕیار بووە لەژێر چاوەدێریی "كانوونی فیلم و وێنە"دا بەڕێوە بچێت كە لەناكاو لەلایەن بەشی كاروباری فەرهەنگیی زانستگای "ورمێ‌"وە مۆڵەتەكەی هەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ‌، مۆڵەتی ئەو پیشانگا هونەریە رێكەوتی 15 خەزەڵوەر وەرگیرابوو، كەلە نامەیەكدا لەلایەن شۆای پێڕاگەیشتن بە كاروباری كانوونەكانەوە بە كانوونی فیلم و وێنە راگەیەنرابوو.

ئەو بڕیارەی زانستگای ورمێ‌لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی پیشانگای هونەریی هادی زیائەدینی لە كاتێك دایە كە تەواوی خەرج و هەزینەی ئەو كارە هونەریە جێبەجێ‌كرابوو، بەڵام هەتا ئێستاش هۆكاری هەڵوەشاندنەوە و ئیزن نەدان بە بەڕێوە چوونی رانەگەیەنراوە.

هادی زیائەدینی یەكێك لە هونەرمەندە بە تواناكانی كوردە كەلە چەندین بواری هونەری و بەتایبەت پەیكەرتاشیدا بەرهەمی ناوازەی خولقاندووە و پەیكەری زۆرَیك لە كەسایەتییە ئەدەبی و ناودارەكانی كوردی داتاشیوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا