شاری سەقز لە دووتوێی شانۆیەكی هونەریی - مێژوویدا پیشان دەدرێت

- ١٩-١١-٢٠١١ - ١٣:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٣٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شاری سەقز لە دووتوێی شانۆیەكی هونەریی - مێژوویدا پیشان دەدرێتلە شاری سەقز شانۆی هونەری - مێژوویی "هاواری كەرەفتوو" لە نووسینی رەسووڵ بانگین و لە دەرهێنانی ئەمیر زارع زادە لە 24ی خەزەڵوەرەوە دەستی پێكردووە و هەتا 30ی خەزەڵوەر دەخایەنێت.

دەقی شانۆی هاواری كەرەفتوو بەرهەمی شەش مانگ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی گرووپی شانۆی "پەیوەند"ە و ئامانجی بەرهەمهێنانی بەرهەمی هەرمانی كۆمەڵێك بەڵگە و ئاسەواری مێژوویی شاری سەقزە لە قۆناغە جیاجیاكان و سەردەمی ئێستادا.

ماڵپەڕی سەقزئاوا بڵاوی كردەوە لەو بەرهەمە شانۆییەدا هەوڵ دراوە بارودۆخی سەردەمی "ماناییەكان هەتا ساسانییەكان" پیشان بدرێت و لایەنی ژیانی گەورە و ناودارانی مێژووی شاری سەقز وەكوو: مەلەكولكەلام مەجدی سەقزی، شێخ رەئووف زیایی، سەیفوڵڵا خان ئەردەڵان، سەیفەدین خان ئەردەڵان، محەممەد شەریف نیلووفەری (حاج حەكیم) و عەبدوڵڵا خان وەجدی لەخۆ گرتووە.

لەو شانۆوە هونەریی و مێژوویەدا كۆمەڵێك هونەرمەندی خاوەن ئەزموون و لاوی شاری سەقز رۆڵ دەبینن كە كەوتۆتە بەر سەنجی ئامادەبوان.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا