کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بووئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە شاری سەردەشت بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "سادر باپیری"، کوڕی "مەحموود"، خەڵکی گوندی "قەڵاڕەشـ"ـی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، پێکرا.

ئەو کاسبکارە کوردە لە ناوچەی باژاڕی سەردەشت کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان و بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ کراوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، ئەم کاسبکارە کوردەیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، داوەتە بەر دەسڕێژیی گولـلە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "سەعید حەسەنپوور"، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شاری شنۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا