٢٥ هێکتار لە لەوەڕگە و باخەکانی تیکاب لە ئاگردا سووتان

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٢٥ هێکتار لە لەوەڕگە و باخەکانی تیکاب لە ئاگردا سووتانئاژانسی کوردپا: ئاگرکەوتنەوە لە شاری تیکاب، لەنێوچوونی ٢٥ هێکتار لە لەوەڕگە و باخەکانی ئەو شارەی لێکەوتەوە.

"مەحموود زەمانی"، فەرمانداری شاری تیکاب، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "٢٥ هێکتار لە لەوەڕگە و باخەکانی دەوروبەری شار، بەهۆی کەمتەرخەمی، لە ئاگردا سووتان".

ناوبراو لە درێژەدا وتی: "ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە نزیک زەوییەکانی نەسرینپووری شاری تیکاب ڕوویداوە".

سەرەڕای سووتاندنی لەوەڕگەکان و ڕێژەیەکی زۆر "کا"ی کۆکراوەی جووتیاران، باخەکانی ئەو دەوروبەرەش خەساریان بەرکەوتووە.

لە ئەمساڵدا، ئاگرکەوتنەوە و ئاگربەردان لە کوردستان، خەسارێکی زۆری بە ژینگە و باخ و بەرهەمی جووتیاران گەیاندووە و بەرپرسانی حکوومەتیش، نە بۆ پێشگیری و نە بۆ قەرەبووکردنەوە، هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا