سەربازێکی سەقزی لە پادگانی شاری بانەدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٤٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سەربازێکی سەقزی لە پادگانی شاری بانەدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنائاژانسی کوردپا: سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە پادگانی شاری بانەدا خۆی کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٩ی گەلاوێژ، سەربازێکی سەقزی بە ناوی "ڕێبوار سابیری"، کوڕی عەبدولڕەحمان،، بە هۆکاری نادیار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو سەربازە کوردە، چوار مانگی مابوو کە سەربازییەکەی تەواو بکات کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

سەرچاوەی کوردپا هەروەها ڕایگەیاند: "خۆکوشتنی ئەو سەربازە کوردە گومانئاوییە و لە کاتی شۆردنی تەرمی ئەو سەربازە کوردە، دەرکەوتووە کە ناوبراو لە پشتەوە تەقەی لێکراوە و ئەگەری هەیە کە کوژرا بێت".

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کوژرانی ئەو سەربازە کوردە لە پایگای سپای پاسداراندا، پشتڕاست ناکاتەوە.

پەرەسەندنی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان، زۆرەملیبوونی ماوەی سەربازی و بارودۆخی نالەباری سیاسی و ئابووریی ئێران، لە هۆکارەکانی سەرەکیی ڕەوتی خۆکوژیی سەربازان لە پادگانەکان دێتە ئەژمار.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا