هێزە لیباس شەخسییەکان، پێشیان بە ئازادکردنی چالاکێکی مەدەنیی کورد گرت

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێزە لیباس شەخسییەکان، پێشیان بە ئازادکردنی چالاکێکی مەدەنیی کورد گرتئاژانسی کوردپا: هێزە لیباس شەخسییەکان، پێشیان بە ئازادکردنی چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری دێولان گرت.

"فەریدە وەیسی"، هاوژینی "سیرووس عەباسی"، لە لاپەڕەی ئینیستاگرامی خۆیدا ڕایگەیاند: "پاش دانانی بارمتە، حوکمی ئازادیی کاتیی سیرووس عەباسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی کوردستان، کە پاش ڕەخنەگرتن لە قسەکانی خامنەیی، دەسبەجێ خرابووە ژێر چاوەدێرییەوە، لە لایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری دێولان، حوکمی ئازادیی کاتیی دەرکرا، بەڵام دواتر کە سەردانی زیندانی قوروەمان کرد، فەرمانبەرانی زیندانی قوروە ڕایانگەیاند کە کەسێک بەو ناوونیشانە لێرە نییە و کەسانی لیباس شەخسی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە".

هاوژینی ئەو چالاکە مەدەنییە دەسبەسەرکراوە هەروەها نووسیویەتی: "سیرووس پاش بەڕێوەچوونی یەکەم دادگایی لە دادگوستەریی شاری دێولان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاند، بڕیارە ڕەوانەی زیندانی قوروە بکرێم و نامەی ئازادکردنم لە لایەن دادستانی دێولانەوە بۆ بەرپرسانی زیندانی قوروە نێدراوە".

"فەریدە وەیسی" لە هەمان کاتدا دووپاتی کردەوە کە سەردانی تەواوی ناوەندە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی شاری دێولان و قوروەمان کردووە، بەڵام هیچ یەک لە بەرپرسان وڵامدەر نین.

ڕۆژی هەینی، ١٨ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیرووس عەباسی"، خەڵکی شاری دێولان، پاش ڕەخنە لە ڕێبەری نیزام و بارودۆخی نالەباری مەوجوود، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا