لە سنووری شاری خۆی کۆڵبەرێک کوژرا

١٣٩٨/٠٥/٢٠ - ١١-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە سنووری شاری خۆی کۆڵبەرێک کوژرائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری خۆی، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٩ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەخشی سەفائییەی شاری خۆی، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەزا ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "کەڕکووش"، گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کوێستانە سنوورییەکانی "ئەلەند"دا تەقەی لێکراوە.
هێزەکانی سپای پاسداران، ئەو کۆڵبەرە کوردەیان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ، داوەتە بەر دەسڕێژیی گولـلە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا