پێشنوێژی هەینیی مزگەوتی قەوخ لەسەر کار لابرا

١٣٩٨/٠٥/١٩ - ١٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٩:٠١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پێشنوێژی هەینیی مزگەوتی قەوخ لەسەر کار لابرائاژانسی کوردپا: پێشنوێژی هەینیی مزگەوتی جامیعی "قەوخ" لەسەر بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، لەسەر کارەکەی لابرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مامۆستا "سابیر خودا مورادی" پێشنوێژی هەینیی مزگەوتی "قەوخ"ـی سەقز لەسەر بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز و گوشاری ناوندەی گەورەی ئیسلامیی ڕۆژئاوای وڵات لەسەر کارەکەی لابراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە بۆنە تایبەت و ڕووداوە نەخوازراوەکانی کۆمەڵگای کوردستان، ڕاشکاوانە هەڵوێستی دەردەبڕی و لێدوانی خۆی دەدا.

ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز و گوشاری ناوندی گەورەی ئیسلامیی ڕۆژئاوای وڵات، مەلایەکی ئایینیی شیعە مەزهەبی بە جێگای ناوبراو لەسەر کار داناوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ، "عیزەت حەلاق"، ئەندامی شۆرای مەکتەبی قورئانی کوردستان بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه بانگهێشت کرا.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٧٥ ساڵەیە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لێپرسینەوەی لێکرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا