هاووڵاتییەکی کورد لە شاری کامیاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/١٩ - ١٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری کامیاران دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، هێزە ئیتلاعاتییەکان، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "جەماڵ گودەرزی"، ناسراو بە "سەرکەوت"، خەڵکی گوندی "چرۆسانە"ی شاری کامیاران، دەسبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە، ‌هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو لە گوندی چرۆسانەدا، بەڵام لە دەسبەسەرکردنی سەرکەوتوو نەبوون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "هێزە ئیتلاعاتییەکان دواتر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دایکی ناوبراو لە شاری کامیاران و ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە".

ئەم سەرچاوەی کوردەپا هەروەها زیادی کرد: ‌"هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو، دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە و هەندێک کەرەستەی کەسیی جەماڵیان لەگەڵ خۆیان بردووە".

"جەماڵ گودەرزی" خێزاندارە و بەدواداچوونەوەکانی بنەماڵەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەرکردنی، هەتا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا