لە لایەن دادستانێکەوە، وەک خەڵات هەواڵنێریک ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٥/١٩ - ١٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە لایەن دادستانێکەوە، وەک خەڵات هەواڵنێریک ئازاد کرائاژانسی کوردپا: بەڕێوەبەری پایگای خەبەریی کاناڵی تێلێگرامیی "هزار پیشە"ی شاری ئیلام، پاش چەند کاتژمێر لە دەسبەسەرکرانی، ئازاد کرا.

"ئیرەج موقەدەم"، بەڕێوەبەری پایگای خەبەریی کاناڵی تێلێگرامیی "هەزار پیشە"، لەسەر بڕیاری دادستانی ئەو شارە، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند کاتژمێر، ئازاد کرا.

"ئیرەج موقەدم"، پاش بەشداری لە بەرنامەی "مانگە شەو"، لە پێش بینای دەنگ‌وڕەنگی حکوومەتی ئیسلامی لە شاری ئیلام دەسبەسەر و دواتر ئازاد کرا.

لەو پەیوەندییەدا، دادستانی شاری ئیلام ڕایگەیاند: "دەسبەسەرکردنی بەڕێوەبەری پایگای خەبەریی "هەزار پیشە"، بەهۆی ڕێزگرتنی ڕۆژی هەواڵنێران بووە و ئەم هەوڵەی دەزگای قەزایی، خەڵاتێکە بۆ ڕۆژی هەوڵنێران".

هەواڵدەریی دەنگ‌وڕەنگی ئیلام هۆکاری دەسبەسەرکردنی "ئیرەج موقەدەمی" بۆ سکاڵای هەندێک لە دەزگاکانی بەڕێوەبەری و ڕەخنەی شێوازی بڵاوکردنەوەی کەم و کۆڕییەکانی ئەو شارەی لە کاناڵی تێلێگرامیی هەزار پیشە، گەڕاندەوە.

دەسبەسەرکردنی بەڕێوەبەری پایگای خەبەریی "هەزار پیشە"، دژکردەوەی توندی "هەندیک لە میدیاکان، بەڕێوەبەرانی هەندێک لە ماڵپەڕەکان و چالاکانی مەدەنی و هاووڵاتییانی خەڵکی ئەو شارە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە.

کاناڵی تێلێگرامیی "هەزار پیشە"، نزیکەی ٣٥ هەزار بەردەنگی هەیە و لە ساڵی ٩٢ی هەتاوییەوە، دەستی بە چالاکی کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا