شەش هاووڵاتیی سەوڵاوایی بە زیندان مەحکووم کران

١٣٩٨/٠٥/١٧ - ٠٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شەش هاووڵاتیی سەوڵاوایی بە زیندان مەحکووم کرانئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری مەریوان، حوکمی زیندانیی بە سەر شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بەخشی هەورامانی شاری سەوڵاوا، سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، دادگای ئینقلابی شاری مەریوان، شەش هاووڵاتیی بە ناوەکانی "حەمید ئەحمەدی، بورهان ئەدوائیان، عەبدوڵڵا ئەدوایی، فەردین ئەدوایی، ئەنسار ئەدوایی و ئارام ئەدوایی"، بە ڕیز بە ٤ ساڵ، ساڵێک، ساڵێک و شەش مانگ، شەش مانگ و سێ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.

دادگای ئینقلابی شاری مەریوان، ئەم حوکمەی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، بەبێ بەشداریی پارێزەری دیاریکراو، بۆ ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە، بڕیوەتەوە.

ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە، سەبارەت بەو حوکمە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و دۆسیەی ئەوان ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا