دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کامیارانی درێژەی هەیە

١٣٩٨/٠٥/١٧ - ٠٨-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کامیارانی درێژەی هەیەئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی دیکەی کامیارانی، لە لایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتیی کامیارانی بە ناوەکانی "ڕەفیق کاکی، ئەمجەد سەیفی و محەممەد خاتری"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنیان، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش هێرش بۆ سەر ماڵی "ڕەفیق کاکی" و "ئەمجەد سەیفی"، دەستیان بە پشکنینی ماڵی ناوبراوان کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر گوندی "شایەنیـ"ـی شاری کامیاران و لە کاتی دەسبەسەرکردنی "محەممەد خاتری"، لە پێش چاوی بنەماڵەکەیدا، دەستیان بە لێدانی ناوبراو کردووە.

بە دەسبەسەرکرانی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، ئەمە شەشەمین هاووڵاتیی کامیارانین کە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا