پەردە لەسەر ئالبۆمی نوێی هونەرمەندی کورد لادرا

١٣٩٨/٠٥/١٦ - ٠٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پەردە لەسەر ئالبۆمی نوێی هونەرمەندی کورد لادرائاژانسی کوردپا: ئالبۆمی هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە هۆڵی فەرهەنگیی ئیرشادی مەریوان، ڕوونوێنیی لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، ئالبۆمێکی نوێی "یەدوڵڵا شاکری"، هونەرمەندی سنەیی، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، پەردەی لەسەر لادرا.

ئەو ڕێوڕەسمە، لە لایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی- هونەریی "ڤەژینـ"ـەوە ڕێکخرابوو.
دوکتور "حامید کۆنە‌پۆشی" و دوکتور "مەحموود موبارکشاهی"، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕوونوێنیی ئەو بەرهەمە نوێیەی "یەدێ شاکری"، چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، هونەرمەند "یەدوڵڵا شاکری"، لە گۆرانییە نوێیەکەی خۆی، پێشکەشی بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.

"یەدوڵڵا شاکری"، لەدایکبووی ساڵی ٥٦ی هەتاوی لە شاری سنەیە و زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە بیاڤی هونەریدا چالاکی دەکات و ناوبراو لە مامۆستایانی دیوان لە کوردستان و ئێران دێتە ئەژمار.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا