لاوێکی کوردی خەڵکی کامیاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/١٥ - ٠٦-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی کوردی خەڵکی کامیاران دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: لاویکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران، پاش دەسبەسەری بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بورهان کەمانگەر"، لە شوێنی کارەکەیدا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

هێزەکانی ئیتلاعات، هێرشیان کردووەتە سەر دووکانی مۆبایل فرۆشیی ناوبراو و پاش پشکنینی دووکانەکەی دەسبەسەریان کردووە.

هەروەها هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان بۆ سەر ماڵەکەی ناوبراویش کردووە و پاش پشکنینی ناوماڵەکەی، هەندێک لە کەلوپەلی کەسی ناوبراویان لەوانە، لەپ تاپی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەو هاووڵاتییە کامیارانییە، پاش دەسبەسەری بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار یان هۆکارەکانی دەسبەسەریی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا