هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٥/١٤ - ٠٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٤٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بە دانانی بارمتەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید ئیبراهیم‌زادە" خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ئازاد کرا.

ئومید ئیبراهیم‌زادە، لەگەڵ پێنج هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی "سەلیم شێخەنژاد، هێمن ئیسماعیلی، ئومید قادری و خالید کاولانی و شێرکۆ عەباس تاهیر"، پاش دەسبەسەرکردنیان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزرابوون.

ئەم شەش هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە هەتا پێنجشەممە، ١٥ هەتا ٢٠ی پووشپەڕ، بەبێ بەڵگەی یاسایی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، بنەماڵەی ئیبراهیم‌زادە لەگەڵ کوڕەکەی لە ئیتلاعاتی ورمێ چاوپێکەوتنیان کردبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا