کرێکارێکی سەقزی بەهۆی بێکارییەوە خۆی کوشت

١٣٩٨/٠٥/١٣ - ٠٤-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کرێکارێکی سەقزی بەهۆی بێکارییەوە خۆی کوشتئاژانسی کوردپا: کرێکارێكی سەقزی بەهۆی هەژاری و دەسکورتی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ١١ی گەلاوێژ، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "عەباس فتووحی"، کوڕی عەبدولقادر، بەهۆی بێکارییەوە، خۆی کوشت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "عەباس فتووحی ماوەی چەند مانگێکە بێکارە و بەو هۆیەوە لە بەنداوی چراغ وەیسی شاری سەقزدا، خۆی خنکاندووە".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کرێکارە کوردە سەرەڕای سەردانی چەندین شار لە شارەکانی ئێران، هیچ هەڵێکی کاری بۆ نەبووە و ماوەی چەند مانگێک بێکار بووە و بەهۆی دەسکورتی و بێکاری، خۆی کوشتووە.

کۆمەڵناسان لەو باوەڕەدان کە هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانی وەک: "هەژاری، نەبوونی پشتیوانی و بێهیوایی بە داهاتوو"، بە سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژی لەنێو هاووڵاتییاندا دێنە ئەژمار.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا