زیاتر لە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی سەردەشت لە ئاگردا سووتا

١٣٩٨/٠٥/١٢ - ٠٣-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیاتر لە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی سەردەشت لە ئاگردا سووتائاژانسی کوردپا: زیاتر لە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی سەردەشت، بوو بە نێچیری ئاگر.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئاگری دارستانەکانی "مەلا شێخ، شینوێ، بێزێلیـ"ـی سەردەشت، دوای دوو ڕۆژ، لە لایەن هاووڵاتییان و ناوەندە مەدەنییەکانەوە، کۆنترۆڵ کرا.

بە وتەی ژینگەپارێزان، زیاتر لە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەم ناوچەیە سووتان و زۆرێک لە دار و ئاژەڵە کێوییەکانیش بوون بە قەقنەس.

ژینگەپارێزان ڕایانگەیاند: "بەرپرسان دەیانەوێت قووڵیی ئەم کارەساتە بە کەم نیشان بدەن تا نابەرپرسیاریەتیی خۆیان بشارنەوە".

دەوترێت کە وێڕای داواکاریی بەرپرسانی شاری سەردەشت، بەرپرسانی پارێزگای ورمێ، هیچ هەوڵێکیان بۆ ناردنی هێلیکۆپتێری ئاگرکوژێنەوە، نەداوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی گەلاوێژ، بەشێکی زۆر لە دارستان و لێڕەوارەکانی گوندەکانی "مەلا شێخ، شینوێ و بێزێلی"، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا