تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، برینداربوونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە

١٣٩٨/٠٥/٠٩ - ٣١-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، برینداربوونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری پیرانشاری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ئیمیرجینسیـ"ـی هەولێر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٨ی گەلاوێژ، کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "محەممەد چووکەڵی و محەممەد حوسێنزادە"، خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران پێکران.

هەواڵنێری کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: "ئەم دوو کۆڵبەرە کوردە لە لای ڕان، پشت و دەستیان بریندار بوون."

ناوبراو لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا، وتی: "ئەم دوو کۆڵبەرە کوردە، لە لایەن سپای پاسدارانەوە، لە شوێنێک بە ناوی "شاخە ڕووخاو" لەنێو خاکی هەرێمی کوردستاندا تەقەیان لێکراوە".

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە: "ئەم کۆڵبەرانە سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی شاری چۆمان ڕاگوێزراون و و دواتر بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە، ڕەوانەی "ئیمیرجینسیـ"ـی شاری هەولێر کراون".

ئەم دوو کۆڵبەر کوردە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ئیمیرجینسیی شاری هەولێر و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا