دوو هاووڵاتیی کورد بۆ زیندانی شاری شنۆ ڕاگوێزران

١٣٩٨/٠٥/٠٨ - ٣٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٢٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتیی کورد بۆ زیندانی شاری شنۆ ڕاگوێزرانئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەتاح عەلی کورد"، خەڵکی" نەرزیوێ" و "یوونس شەریفی" خەڵکی گوندی "قەزنئاوێ"ی شاری شنۆ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەیان، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لە لایەن دەزگای قەزاییەوە بە سێ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون و ئەم حوکمەش لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، بۆ سێ مانگ کەم کرایەوە.

"یوونس شەریفی و فەتاح عەلی کورد"، ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٦، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ٧٢ ڕۆژ لە گرتنگە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا