حوکمی لێدانی ١٠٠ قامچی لە هونەرمەندێکی کورد بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٠٧ - ٢٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوکمی لێدانی ١٠٠ قامچی لە هونەرمەندێکی کورد بەڕێوەچووئاژانسی کوردپا: حوکمی لێدانی ١٠٠ قامچی لە هونەرمەندێکی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ، لە لقی چواری دادگای تاوانەکانی ئەو شارەدا بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی گەلاوێژ، حوکمی لێدانی ١٠٠ قامچی لە "پەیمان میرزازادە"، گۆرانیبێژی کورد، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لە لقی چواری دادگای تاوانەکانی ئەو شارەدا بەڕێوەچوو و ناوبراو سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئەو حوکمەوە، مانی لە خواردن گرتووە.

پێشتر لە لایەن لقی ١١٠ی دادگای ئینقلابی گشتیی شاری ورمێ، ناوبراو بە تۆمەتی "خواردنی مەشرووب و هەروەها بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان"، ئەو حوکمەی بە سەردا سەپابوو.

مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، گۆرانیبێژی کوردی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە دۆسیەیەکی نوێدا، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام و چوونە دەرەوەی نایاسایی لە سنوور"، لە لایەن لقی ١١٠ی دادگای گشتیی "ورمێـ"وە، بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧ی هەتاوی، "پەیمان میرزازادە" لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "چابۆک"، دادگایی کرا و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بە دوو ساڵ زیندانی مەحکووم کرا و ئەم حوکمە ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧، بە "پەیمان" ڕاگەیەندرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٩٧، ئەم گۆرانیبێژە کوردە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممە، پاش لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ راگوێزرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا