تەقینەوەی مین، قرتاندنی لاقی لاوێکی لێکەوتەوە

١٣٩٨/٠٥/٠٦ - ٢٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقینەوەی مین، قرتاندنی لاقی لاوێکی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: لاوێکی ئەهوازی بەهۆی تەقینەوەی مین، لاقێکی لەدەست دا.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی "مستەفا قەلەمشیری"، خەڵکی شاری ئەهواز، بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بریندار بوو.

ماڵپەڕی "مین و ژیان" (مین و زندگی)، لە زاری جێگیری فەرماندی هێزە ئینتزامییەکانی شاری ئەهەواز ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕووداوە لە دەوروبەری شوێنی پارێزراوی ئەرتش لە نزیک گەڕەکی سیاحی ئەو شارە ڕوویداوە.

ئەو سەرچاوەیە لە زاری ئەو فەرماندە نیزامییە بڵاوی کردووەتەوە کە لاوی بەرکەوتووی ئەو ڕووداوە، بە مەبەستی کۆکردنەوەی پاشماوەی تێلدڕووەکان لە دەرووبەری ئەو شوێنە نیزامییە، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

"مستەفا قەلەمشیری"، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەم مینەدا، لاقی لەدەست داوە.

ئێران بە پانتایی چوار ملیۆن هێکتار، ئالوودە بە مینە و بە بوونی زیاتر لە ١٦ ملیۆن مینی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵە لە ٥ پارێزگا، بە دووهەمین وڵاتی ئالوودە بە مین لە جیهاندا دێتە ئەژمار.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا