تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، قوربانیبوونی ٨ کاسبکاری بەلووچی لێکەوتەوە

١٣٩٨/٠٥/٠١ - ٢٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، قوربانیبوونی ٨ کاسبکاری بەلووچی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ماشینی کاسبکارانی بەلووچ لە شاری "ڕێگانـ"دا، دوو کوژرا و ٦ برینداری لێکەوتەوە.

شەوی ٣١ی پووشپەڕ لەسەر ١ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە کاسبکارانی بەلووچ، درانە بەر دەسڕیژیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و بەم هۆیەوە، ٢ کەس کوژران و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: "تەقەی هێزەکانی یەگانی ئیمداد، سەرەتا شۆفیری ماشینەکەی پێکاوە و بووە بەهۆی وەرگەڕانی ماشینەکە و دواتر کوژران و برینداربوونی ٨ کەسی لێکەوتووەتەوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "هێزەکانی یەگانی ئیمداد، پاش ئەو ڕووداوە، دەسبەجێ شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێهێشتووە".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا