هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسی شارەداریی بانە لەگەڵ کرێکارێک

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسی شارەداریی بانە لەگەڵ کرێکارێکئاژانسی کوردپا: هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسی شارەداریی شاری بانە، ناڕەزایەتیی کرێکارانی بەدواوە بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارانی شارەداریی شاری بانە، بەنیسبەت هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسی شارەداریی ئەو شارە، ناڕازین.

یەکێک لە فەرمانبەرانی شارەداریی شاری بانە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بەرپرسی شارداریی شاری بانە، لەگەڵ کرێکارانی هەڵسوکەوتی نەشیاوی هەبووە و هەروەها لە چەند مانگی ڕابروودا، لە پێدانی مووچەی مانگانەی کرێکارانی ئەو ناوەندە خزمەتگوزارییە، خۆی بواردووە."

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "لە ئەگەری مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینی کرێکارانی شارەداریی بانە بۆ بەدەستهێنانی داواکارییەکانیان، لە لایەن بەرپرسی شارەدارییەوە مۆرکی سیاسییان لێدەدرێت."

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی بۆ ئاژانسی کوردپا خستەڕوو، کە شارەداریی بانە ٥ مانگە مووچەی کرێکارانی نەداوە و هەروەها ماوەی ٨ مانگە ئیزافەکاریی کرێکارانی نەداوە و لەو پەیوەندییەدا، چەندین کرێکار لە وڵامی ناڕەزایەتیدەربڕین بەو دۆخە، لە سەر کارەکەیان دەرکراون.

شاری بانە بە حەشیمەتی ١٥٨ هەزار کەسەوە لە ٢٧٠ کیلۆمێتری ڕۆژئاوای شاری سنە هەڵکەوتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت