وەرزشوانێکی کەمئەندام: بە دوو میداڵی جیهانییەوە موسافێرکێشی دەکەم

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

وەرزشوانێکی کەمئەندام: بە دوو میداڵی جیهانییەوە موسافێرکێشی دەکەمئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، کە خاوەنی دوو میداڵی جیهانی و دوو میداڵی ئاسیاییە، بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی موسافێرکێشی دەکات.

وەرزنەبەدارێکی کورد بە ناوی "سەمەد عەباسی" خەڵکی شاری کرماشان کە وەرزشکارێکی کەمئەندامە، ڕایگەیاندووە: "من خاوەنی دوو میداڵی زێڕی جیهان و دوو میداڵی زێوی ئاسیاییم، بە هۆی نەبڕینەوە و دیارینەکردنی مووچەی مانگانە لە لایەن فێدارسیۆنەوە، بە ناچاری بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانم، موسافێرکێشی دەکەم."

ئەو وەرزشوانە کوردە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا"ی کرماشان ڕاگەیاندووە: "سەرەڕای بەدەستهێنانی چوار میداڵی جیهانی و ئاسیایی لە لایەن فێدارسیۆنەوە، مووچەم بۆ نەبڕاوەتەوە و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە، ئەو وەرزشوانانەی کە کەمئەندامیش نین، لەلایەن فێدراسیۆنەوە، مووچەی مانگانەیان هەیە."

"سەمەد عەباسی" هەروەها وتوویەتی: "فێدارسیۆن تەنیا پارەی ئەو کەمئەندامانە دەدات کە میداڵی پارائۆلەمپیکیان بە دەست هێناوە.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: "بە هۆی کەمئەندام بوونم تاکسیشیان پێی نەدام و بەناچاری بە ماشینی پرایدی خۆمان موسافێرکێشی دەکەم کە بەو بۆنەشەوە چەند جارێک لە لایەن پۆلیسەوە سزا دراوم."
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت