بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری ڕوانسەر دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٥٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری ڕوانسەر دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری ڕوانسەر، بەرپرسی پەروەردە و بارهێنان و هەروەها بەرپرسێکی فەرهەنگیی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "عوسمان وەیسی" بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی شاری ڕوانسەر، لەگەڵ بەرپرسێکی دیکەی فەرهەنگیی ئەو شارە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراونەتەوە.

جێگیری سیاسی- ئەمنییەتیی فەرمانداری شاری ڕوانسەر هەواڵی دەسبەسەرکردنی "عوسمان وەیسی" پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام باسی لە هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی نەکردووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانەوەی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون بەو دوو بنەماڵەیە، خۆدەبوێرن.

"عوسمان وەیسی" خەڵکی شاری ڕوانسەر، ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٥، پاش ٢١ ساڵ پێشینەی مامۆستایەتی لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی شارەکانی ڕوانسەر، قەسری‌شیرین و جوانڕۆ، وەکوو بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی شاری ڕوانسەر دیاری کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت