بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدەئاژانسی کوردپا: لقی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی کەیفەریی شاری شنۆ، بارمتەی هاووڵاتییەکی کوردی بۆ فرۆش بە موزایدە دانا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی بەڕێوەبەری تاوانەکانی کەیفەریی شاری شنۆ، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە ئاستی شاری شنۆدا، بارمتەی هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "سابیر ڕەسووڵپووڕ"، کوڕی ئیسماعیل، بۆ فرۆش بە موزایدە دانا.

موزایدەی بارمتەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ لە نووسینگەی بەڕێوەبەریی کەیفەریی دادسەرای شاری شنۆ بەڕێوە دەچێت. موزایدە لە نرخی خوارەوە بۆ بەرزترین نرخ دەستپێدەکات.

"سابیر ڕەسووڵپووڕ" لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری شنۆ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ١٩ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو.

بارمتەکە بە ناوی "جەلال ڕەسووڵپوور"، برای سابیر ڕەسووڵپوورە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، بۆ ماوەی چوار مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ و زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان و بەرپرسانی زیندانەوە، ئازار و ئەشکەنجە کرابوو.

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا