نادیاربوونی ٥٠ پەنابەری کورد لە نێوان ئاوەکانی تورکیە و ئیتالیادا

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نادیاربوونی ٥٠ پەنابەری کورد لە نێوان ئاوەکانی تورکیە و ئیتالیادائاژانسی کوردپا: ٥٠ هاووڵاتیی کورد، وەکوو پەنابەر لە وڵاتی تورکیەوە ڕوویان لە وڵاتی ئیتالیا کردبوو، کە ماوەی حەوتوویەکە چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەریی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگه‌یاند: "ماوه‌ى حەوتوویە‌كه‌، نزیکەی ٥٠ هاووڵاتیی کورد كه‌ لە ولاتى تورکیاوە بەرەو وڵاتی ئیتالیا به‌ڕێ كه‌وتوون، تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان نییە و چارەنووسیان ناڕوونە".

لەم پەیوەندییەدا، چاپەمەنییەکانی هەرێمی کوردستان لە زاری "ڕۆژ عه‌زیز"، بڵاویان کردووتەوە کە ماوه‌ى حەوتوویەکە نزیکه‌ى ٥٠ هاووڵاتیی کورد له‌ ڕێگه‌ى چوونیان بۆ ئیتالیا، بێسەروشوێنن و هه‌وڵه‌كانیش بۆ دۆزینه‌وه‌یان ده‌ستی پێكردووه‌.

هەروەها نوێنەری فیدارسیۆنی سەرانسەریی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگەیاندووە کە قاچاخچییەکان بەڵێنییان بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە داوە کە لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا، دەگەنە وڵاتی ئیتالیا، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکیان نییە.

پێشتریش "ئاری جەلال"، سەرۆکی فیدراسیۆنی کاروباری پەنابەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، ٣٣٤ هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای ئورووپادا گیانیان لەدەست داوە و لەو ٣٣٤ کەسەش، تەرمی ١٨٨ کەسیان دۆزراوەتەوە و ١٤٦ کەسی ‌تریش بێسەروشوێنن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا