هەڵکەندنی یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی شنۆ لە لایەن سپای پاسدارانەوە

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەڵکەندنی یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی شنۆ لە لایەن سپای پاسدارانەوەئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران هەوڵی هەڵکەندنی یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی شاری شنۆ دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سپای پاسداران دەستی بە هەڵکەندنی "قەڵاتگەی حەسەن نووران"، کە بە یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو شارە دێتە ئەژمار، کردووە.

یەکێک لە دانیشتووانی گوندی "حەسەن نووران" لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاند: "سپای پاسداران بە هەڵکەندنی قەڵاتگای حەسەن‌ نووران، دەستی بە ئاسەوارە مێژووەییەکان گەیشتووە و بە تاڵانی دەبات".

ئەو سەرچاوەیە هەرورەها وتوویەتی: "ئەم هەوڵەی سپای پاسداران، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتیی دانیشتووانی ئەو ناوچەیەی لێکەوتووەتەوە."

هاووڵاتییان لەسەر ئەوە باوەڕەن کە شوێنەوارە مێژووییەکان لە لایەن دەستوپەیوەندییەکانی سپای پاسدارانەوە بە شێوەی نایاسایی هەڵدەکەندرێت و لەم پەیوەندییەدا، ئیدارەی میراتە فەرهەنگییەکان هیچ پارەیەک بۆ پاراستنی ئەو شوینەوارە مێژووییانە تەرخان ناکات و هەروەها هیچ گەڵاڵەیەکی بۆ چاوەدێری بەسەر ئاسەوارە مێژووییەکان نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی باوەڕپێکراو، ناوەندە ئەمنییەتییەکان، بەتایبەتی هێزەکانی سپای پاسداران، لە هەڵکەندن و بەتاڵانبردنی ئاسەوار و کەرەستە عەنتیکەکان لە ناوچەکانی کوردستان، لەگەڵ گرووپە مافیایییەکان دەستیان هەیە و لەو بوارەدا هاوکاری یەکترن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا