ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامەئاژانسی کوردپا: سەدان هێکتار لە دار بەڕوو و دار قەزوانەکانی ناوچەی "بۆڵیـ"ـی پارێزگای ئیلام، بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکوومەت، بوون بە خۆڵەمێش.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیاتر لە حەوتوویەکە لێڕەوارەکانی ناوچەی "بۆڵیـ"ـی پارێزگای ئیلام، لە ئاگردا دەسووترێت و سەدان هێکتار لە دارستانەکانی ئەم ناوچەیە بوون بە قەقنەس و حکوومەت هیچ هەوڵێکی جیددیی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم ئاگرە نەداوە.

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "سەدان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سووتان و هەتا ئەم کاتە هیچ هەنگاوێکی کردەوەیی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم ئاگرانە ئەنجام نەدراوە".

ناوچەی "بۆڵیـ"ـی پارێزگای ئیلام، شوێنی ژیانی خشۆکەکانی وەک ماری کلک دووپشکییە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند جۆر لەو مارانە بە سووتاوی دۆزراونەتەوە.

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان داوای لە تەواوی ئەو کەسانەی نزیک لەم کارەساتە کردووە کە هەرچی زووتر خۆیان بگەیەننە ئەو شوێنە و بە کۆنتروڵکردنی ئاگرەکە، پێش لە لەنێوچوونی دارستانەکانی زاگرۆس بگرن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت