تەقەی هێزە نیزامییەکان، کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەری لێکەوتەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٤٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقەی هێزە نیزامییەکان، کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەری لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامییەکان لە سنووری شاری "چاڵدێرانـ"دا، دەسڕێژییان لە ژمارەیەک کۆڵبەری کورد کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٨ی پووشپەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری شاری چاڵدێراندا کرد و لە ئاکامدا چەند کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون.

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەلی"، خەڵکی گوندی "عیسا گولیک"، دەسبەجێ گیانی لەدەست دا و چوار کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی "محەممەد میرزایی"، کوڕی ئاقالار، "ئازاد یاستار"، کوڕی یووسف، "مەحموود عەلەم‌ هولی"، کوڕی حوسێن و "ئومید عەلەم‌ هولی"، کوڕی خالیس، بەسەختی بریندار بوون.

کۆڵبەرانی بریندار لەو ڕووداوەدا، بۆ ناوەندی دەرمانیی شاری چاڵدێران گوێزراونەتەوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، بە گومانی شتومەکی قاچاخ، تەقەی لەو کۆڵبەرانە کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت