٥٨ ڕۆژ لە دەسبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی "زارا محەممەدی" تێدەپەڕێت

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٥٨ ڕۆژ لە دەسبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی \ئاژانسی کوردپا: کچە مامۆستایەکی دەسبەسەرکراوی زمانی کوردی، پاش ٥٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

"زارا محەممەدی"، خەڵکی شاری سنە و مامۆستای زمانی کوردییە و پاش ٥٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتەوە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

"زارا محەممەدی"، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی جۆزەردان، لەگەڵ دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

سەرەڕای تێپەڕانی ٥٨ ڕۆژ، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە زیندانی سنەدایە.

پێشتریش، بنەماڵەی ئەو مامۆستایەی زمانی کوردی، لە بەیاننامەیەکدا پێداگرییان لەسەر بێتاوانیی "زارا محەممەدی" کردبوو و ڕایانگەیاندبوو کە "هێشتا هۆکاری گیران و هەروەها چ چارەنووسێک لە چاوەڕوانیی ناوبراودایە، ڕانەگەیەندراوە".

هەروەها ماوەیەکی پێش، خوشکی "زارا محەممەدی"، لە فەیسبووکی کەسیی خۆیدا، نووسیبووی: "دەسبەسەرکردنی نایاسایی و بێ پاساو، ٤٠ ڕۆژە کە بۆ زارا و بنەماڵەکەی، هەر کات و هەر کاتژمێرێکی، پڕ لە ڕەنج و چاوەڕانییە".

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کران و "زارا محەمەدی"، ئەندامی ‌تری دەسبەسەرکراوی ئەم ئەنجومەنە، هێشتا لە گرتنگەدایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت