زیندانییەکی ئەهلی سونەت لە زینداندا مانی لە خواردن گرت

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیندانییەکی ئەهلی سونەت لە زینداندا مانی لە خواردن گرتئاژانسی کوردپا: یەکێک لە زیندانییانی ئەهلی سونەت لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان، لە هەمبەر کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان سەبارەت بە ئازادیی بێمەرجی ناوبراو، مانی لە خواردن گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "ئومید خاکی"، کوڕی حەسەن، زیندانیی ئەهلی سونەت، بەهۆی ناڕەزامەندیی بەرپرسانی زیندان سەبارەت بە داواکاریی ئازادکردنی ناوبراو بەبێ مەرج، ماوەی یەک حەوتووە دەستی داوەتە مانگرتن.

ئەو زیندانییە، لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕەوە هەتا ئێستا، دەستی داوەتە مانگرتن.

"ئومید خاکی" کە سێهەمین ساڵی زیندانیبوونەکەی لە زیندان تێدەپەرێنێت و لە دوو ساڵی پێشەوە، بە شێوەی تەمێکردن لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە زیندانییانی عەقیدەتی، بۆ بەندی تایبەت بە نەخۆشییە عەفوونەتییەکان ڕاگوێزراوە.

ناوبراو بەهۆی پڕوپاگەندە بۆ بیروباوەڕەکانی خۆی دەسبەسەر و لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، بە سەرۆکایەتیی "دادوەر مواردی"، بە ٤ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت